وەزارەتی ڕۆشنبیری: ئەوەی زمانی دایک نەزانێت نەخوێندەوارە

وەزارەتی ڕۆشنبیری: ئەوەی زمانی دایک نەزانێت نەخوێندەوارە

پەیامی کورد... وەزارەتی ڕۆشنبیری: ئەوەی زمانی دایک نەزانێت نەخوێندەوارە

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەرکی سەرشانیانە زمانی کوردی لە فەوتان و شێواندن بپارێزن و ڕێز لە پێکهاتە زمانییەکان دەگرن، هەرکەسیش زمانی دایک نەزانێت بڕوانامەکەی هەرچی بێت نەخوێندەوارە.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، زمانی دایک بە یەکێک لە بنەما و ڕەگەزە سەرەکییەکانی پێکهێنەری هەر نەتەوەیەک دادەنرێت و لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی بایەخی زۆری پێدەریت.

ئەوەش هاتووە، بە ڕەسمی ناسینی زمانی کوردی لەسەر هەر دوو ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی بایەخی تایبەتی خۆی هەیە، لەسەر ئاستی ناوخۆیی عێراق بە مانای بە ڕەسمی ناسینی گەلێکە کە هاوشانی گەلی عەرەبە و گەلی پلە دوو نییە.

وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕوونیشی کردووەتەوە،

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، زانست ئەوەی سەلماندووە کاتێک تاکێک بە زمانی دایکی نەخوێنێت لە ڕووی گەشەی مێشک و باری کۆمەڵایەتییەوە تاکێکی لاواز دەبێت و ئەوەی زمانی دایک نەزانێت بڕوانامەکەی هەرچی بێت بە نەخوێندەوار دێتە هەژمار.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە