ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ڤلادێمیر پۆتن-ی سه‌رۆكی ئێستای ئه‌و وڵاته‌ش كاندیدی به‌هێزه بۆ دووباره بوونه‌وه به‌سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی.
بڕیاره ئەوڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌ڕووسیا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بچێت، تا ئێستاش ڤلادێمیر پۆتن-ی سه‌رۆكی ئێستای ئه‌و وڵاته به‌تاكه كاندیدی به‌هێز له‌نێو شه‌ش كاندیدی دیكه‌دا، چانسی بوونه‌وه به‌سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی هه‌یه بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵی دیكه.
به‌ر له‌به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش، به‌رپرسانی ڕووسیا هۆشداریاندا له‌ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان به‌سودی خۆی.
به‌ووته‌ی چاودێرانی سیاسی، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه وایكردووه پۆتن كاندیدێكی به‌هێز بێت، ئه‌وه‌یه كه له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا توانیویه‌تی ڕووسیا بكاته‌وه به‌یه‌كێك له‌وڵاتانی زلهێزی جیهان، ڕۆڵی هه‌بێت له‌یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هاوكێشه جیهانییه‌كان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە