ژنێکی دەستبەسەر کراوی کورد بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە

ژنێکی دەستبەسەر کراوی کورد بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە

پەیامی کورد ... ژنێکی دەستبەسەر کراوی کورد بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە

 

یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ئەم دوایییەی بۆکان، لە پاش سێ حەوتوو دەستبەسەری، گوازرایەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخروی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٣ی فێڤریەی ٢٠٢١)، عەزیمە ناسری، لە ژنانی دەستبەسەر کراوی بۆکانی، پاش ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەری و کۆتاییهاتنی ماوەی لێپێچینەوە، گوازرایەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە.

 

ناوبراو لە ماوەی ٢٥ ڕۆژی ڕابردوودا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئورمیە دەستبەسەر بووە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.

 

عەزیمە ناسری ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٩ی ژانویەی ٢٠٢١) هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆلی تازەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتیانی کورد، دەستبەسەر کرابوو.

 

هێزە ئەمنییەکان بە جلی مەدەنی و بە بیانووی چارەسەر کردنی کێشەی بڕانی گاز، چووبوونە ناو ماڵی ئەو هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردبوو.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە