ئه‌مریكا: تا کۆتایهاتنی داعش لەعێراق‌و سوریا دەمێنینەوە

ئه‌مریكا: تا کۆتایهاتنی داعش لەعێراق‌و سوریا دەمێنینەوە

پەیامی کورد... ئه‌مریكا: تا کۆتایهاتنی داعش لەعێراق‌و سوریا دەمێنینەوە

فەرماندەی گشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ به‌داعش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تا کۆتایهاتنی داعش لەعێراق‌و سوریا دەمێنینەوەو لەپشتیوانیکردنی پێشمەرگە بەردەوامدەبین

ماتیۆ مەکفەرلەین فەرماندەی گشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئاشكرایده‌كات، تا ئه‌وكاته‌ى داعش كۆتایی دێت، ئه‌وان وه‌ك ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى ئه‌و گروپه‌ تیرۆریستیه‌ لەعێراق‌و سوریا دەمێننەوەو لەپشتیوانیکردنی پێشمەرگەش بەردەوامدەبن.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، دەستبەکاربونی فیرقەکانی یەک‌و دوی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەش، بەردی بناغەی چاکسازییە لەو وەزارەتەو پابەندی حکومەتی هەرێمیش دەسەلمێنێت بەرامبەر پاراستنی ئاسایش‌و سەقامگیریی ناوچەکە.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش سه‌باره‌ت به‌په‌لاماره‌كانى داعشیش له‌سوریاو عێراق،ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، "بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو هێرشەکانی داعش لەعێراق لەسەدا 68و لەسوریا لەسەدا 55 کەمیانکردوە".

ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه‌، "داعش هێشتا هەڕەشەی ماوەو بیری توندڕەوی‌و تیرۆریستی لەناونەچوە، بەڵام هاوبەشەکانمان بەهاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان لەکەمپەینی لەناوبردنی داعش بەرەوپێشچونی باشیان بەدەستهێناوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە