ئەمڕۆ لە سووریا لە ناو شاری حەلەب لە هەرێمی شێخ نەجار ٣ تەقینەوەی بە هێز ڕوویاندا .
بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە سووریا لە شاری حەلەب لە هەرێمی شێخ نەجار ٣ تەقینەوەی بەهێز ڕوویاندا و هەروەها ڕاگەیندراوە کە ٣ مووشەک لە ناوچەکە کەوتوەتە خوارەوە و هەر لە بەر ئەوە تەقینەوەکە درووست بووە .
هەروەها بە گوێرەی هەندێک سەرچاوەی هەواڵ دەگوترێ کە ئەو تەقینەوانە پاشماوەی هەندێ چەک و تەقەمەنی بوون کە لەلایەن سوپای ئەو وڵاتەوە تەقێندراونەتەوە.
ئەو بۆمبانەی کە لە کاتی شەڕدا بە جێ ماون لە ڕێگای کۆنترۆڵەوە دەتەقێندرێنەوە و ئینهیدام دەکرێن .
تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لە سەر تەقینەوەکەی حەلەب ڕانەگەیندراوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە