پەیامی کورد... روسیا فڕۆکەی سەربازی بە ئێران دهدات
سەرەڕای سزا نێودەوڵەتییەکان ئێران ژمارەیەک فڕۆکەی سەربازی نوێ بە ئامانجی بەهێزکردنی هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی لە روسیا وەرگرتووە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی گرێبەستی چەک لەنێوان ئێران و روسیادا، ئێران ژمارەیەک فڕۆکەی سەربازی نوێ لە جۆری 'یاک-١٣٠'ی لە روسیا وەرگرتووە.
سەرباری ئەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سنووردارکردنی بازرگانی چەک لەسەر ئەو دوو وڵاتە بەردەوامە، بەڵام لەماوەی ساڵی رابردوودا هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان روسیا و ئێران بەهێزتر بووە.
لە ئێستادا ئێران خاوەنی چەند جۆرێک لە فڕۆکەی جەنگی روسییە لەوانەش میگ و سوخوی، هەروەها فڕۆکەی ئێف٧ی چینی و فڕۆکەی ئێف٤ و ئێف٧ ی ئەمریکییە و فڕۆکە ئەمریکییەکان دەگەرێنەوە بۆ سەردەمی پێش شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە