پەیامی کورد... لە هەولێر ماوەی ٢٠ ڕۆژە منداڵێک جێهێڵدراوە
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، منداڵێک لە نزیک نەخۆشخانەی مەلافەندی لە گەرەکی باداوەی شاری هەولێر جێهێڵدراوە و کەسوکاری دیار نیە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێکەوتی ٧ی ئاداری ٢٠٢٢، لەلایەن هەواڵدەرێکەوە ئاگادار کراوانەتەوە کە منداڵێک لە نزیک نەخۆشخانەی مەلافەندی لە گەرەکی باداوەی شاری هەولێر جێهێڵدراوە و کەسوکاری دیار نیە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەرکەوت کەوا منداڵەکە لە هەمان شوێن جێهێڵدراوە و تەمەنی لە نێوان (٣ بۆ ٤) ساڵە و بە گوتەی خۆی ناوی (هەناسە ڕێباز) ە.
باسی لەوەش کردووە، کەیسەکە لە نووسینگەی قەڵای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و ماوەی ٢٠ ڕۆژە (هەناسە ڕێباز) لە خانەی نەوجەوانانی هەولێرە و کەس و کاری دیار نییە و کەسیش بەدواداچوونی نەکردووە.
هەروەها داوا دەکەن هەرکەسێک زانیاری هەیە دەربارەی ناونیشانی کەسوکاری (هەناسە) پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەکەوە بکات لە ڕێگای هێڵی گەرمی ژمارە (١٩٩) ی بەڕێوەبەرایەتی یاخود لە ڕێگای پەیجی فەیسبووکی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە، بۆ ئەوەی بتوانن بە کەس و کاری شاد بکەنەوە یاخود چارەسەرێکی یاسایی بۆ کێشەکەی بکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە