پەیامی کورد ... ٨٠ ووڵات داواکاری یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەن
ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاپۆرتێكی شیكاری له‌سه‌ر ستراتیژیه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌پێی خاڵه‌كانی چاكسازیی حكوومه‌ت، له چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ستووری و قانوونی‌دا. به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان زانیاری گرینگ له‌و بارەیەوه ده‌خاته ڕوو و پێی وایه ئه‌وه ده‌كرێت هه‌نگاوێكی گرینگ بێت.
یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه
له سه‌ره‌تای هاتنی داعش له ساڵی ٢٠١٤ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕۆڵی گرینگی بینی له پاراستنی خاكی كوردستان وێڕای شه‌هیدبوونی هه‌زار پێشمه‌رگه ڕێگا نه‌درا داعش به مانه‌وه‌ی له سنووری كوردستان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بمێنێته‌وه، هێزی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تیی ئهرمهیكا به‌خێرا ژووری ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی درووست كرد و له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه كه‌وته هه‌ماهه‌نگی بۆ له‌ناوبردنی داعش، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تا پێش ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌ده‌سته‌وه بووه و ئیداره‌ی كردووه، به‌شێكیانی به شه‌ڕ له داعش وه‌رگرتووه‌ته‌وه، سه‌ره‌نجام داعش تێكشكێنرا و و مووسڵ ئازاد كرایه‌وه، قاره‌مانیەتیی پێشمه‌رگه له شەڕی داعشدا گه‌یشته ئاستی جیهانی، سه‌رۆكایه‌تیی وڵاتانی جیهان و ناتۆش به گرینگی یه‌وه ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌یان به‌رز نرخاند له پاراستنی ناوچه‌كه، به‌هۆی ئه‌و گرینگییه‌وه هاوپه‌یمانان بریاریان دا له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كدا مه‌شق و ڕاهێنان به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌ن و تا ئێستاش مه‌شقه‌كان به هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامن، به‌تایبه‌ت له ئاستی پشتیوانی لۆجستی و ماددی و پێداویستیی سه‌ربازی و مه‌شق و ڕاهێنان، به‌شی دووه‌می پڕۆژه‌كه چاكسازی له هێزی پێشمه‌رگەیە، ئه‌ویش بە یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌ی ٧٠ و ٨٠ و درووستكردنی هێزی هاوبه‌شی كوردستان، دوای یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ستراتیژیه‌تی ئیداره‌دانی پیشمه‌رگه‌ش له سنووره‌كان گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت، چونكه وه‌ك فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، داعش ڕه‌نگه شەڕهكهی گۆڕیبێت بۆ پارتیزانی. هۆشیار سیوه‌یلی وه‌ك به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كورستان بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی هاوكاریی هاوپه‌یمانان بۆ پیشمه‌رگه گوتی: "ھاوپەیمانان ھەوڵی جددی دەدەن ھێزی پێشمەرگە بکەنە ھێزێکی پڕۆفێشناڵ و شارەزا، بەڵام تاکو ھێزی پێشمەرگە یەک نەگرێت و لە ھێزی حیزبەوە نەبێتە ھێزێکی کوردستانی نە ھاوپەیمانان جیددی دەبن و نە دەشتوانن ھاوکاریی جیددی پێشمەرگە بکەن".
گوتیشی: "یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە پەیوەندی بە خۆمانەوە ھەیە نەک ھاوپەیمانان. پێنج دەوڵەت خەریکن بناغەی ھێزێکی سەربازی بۆ کوردستان دادەنێن، ئەو بناغەیە یەکخستنی ھێزەکانە. گەر بتوانین ھێزی پێشمەرگە یەک بخەین، دەتوانین داوای زۆر ھاوکاریی گەورە لە دۆستەکانمان بکەین".
به‌پێی پرۆژه‌ی چاكسازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی پیشمه‌رگه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌نگاوه‌كان له دروستكردنی لێژنه‌یه‌ك بۆ دووباره پێداچوونه‌وه به لیستی ناوه‌كانی پێشمه‌رگه و پله‌كانیان و یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی خانه‌نشینیی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو هێزه‌كانی ٧٠ و ٨٠ و ئه‌مه‌ش زۆر گرنگ ده‌بێت بۆ هاوپه‌یمانان كه بتوانن زۆربەی گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هاوكاریی پێشمه‌رگه بكه‌ن. بابه‌كر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق و ڕاوێژكاری سه‌ربازی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و بارەیەوه بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "یه‌كخستنی پێشمه‌رگه زۆر گرنگه و یه‌كخستنی پێشمه‌رگه، یه‌كخستنی وڵاته و ده‌بێ به به‌هێزییه‌وه وه‌ڵامی داعش و دوژمنان بدرێته‌وه و ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه یه‌ك بخرێته‌وه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زیاتر ده‌بێت، هاوپه‌یمانان زیاتر دێنه سه‌رخه‌ت، بۆیه ده‌بێت هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێته‌وه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه".
گوتیشی: "نزیكه‌ی ٨٠ ده‌وڵه‌ت هه‌موویان به یه‌كه‌وه پێیان خۆشه و مه‌رامیانه پێشمه‌رگه بكرێته یه‌ك هێز و ئێستاش خه‌ریكن و پرۆژه‌ی چاكسازی كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، تا ڕاده‌یه‌ك بڕوا بۆ هه‌ردوو حزب دروست بووه، كه هه‌ردوو هێز بخرێنه چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌وكاته بیانووش بۆ هاوپه‌یمانان نامێنێت كه مه‌شقه‌كان ڕاگرن، یان نیگه‌ران بن و ده‌بێ ئه‌مه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییشدا ئاماده‌كاریی بۆ بكرێت، چوونكه ده‌بێ پێشمه‌رگه زیاتر بەدامهزراوهیی بكرێت و ڕه‌نگه له داهاتوو ئه‌ركی قورستریشی هه‌بێت، پێشمان خۆشه لهوبارەیەوه كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بهێنرێته سه‌رخه‌ت كه بۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی ناوچه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی پێشمه‌رگه بڕیار بدرێت".
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش
به‌پێی قسه‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی عێراق، له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوو سێ گه‌وره فه‌رمانده‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به ده‌ستی داعش كوژراون. هاوكات داعش له سنووری حه‌مرین و كه‌ركووك و دیاله و خانه‌قین و سه‌عدیه و مه‌خموور و زوممار ده‌ستی به چالاكیی به‌هێز كردووه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت مه‌ترسیی گەوره درووست بكات، بۆیه گرینگه ستراتیژیه‌تی پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی دوای نه‌مانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گۆڕانكاری به‌سه‌ر بێت. بابه‌كر زێباری زیاتر قسه ده‌كات و ده‌ڵێت: "تا ئێستا داعش نه‌یتوانیوه هێڵی پێشمه‌رگه ببڕێت له سنووری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش هێزه جیاوازه‌كان هه‌ن و هێزی جێگیر نیین و دەبی وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی كوردستان جێگیر بكرێن، بۆیه داعش شەڕی پارتیزانیی ده‌ست پێ كردووه و شەڕی ئێستایان مه‌ترسیدارتره، چوونكه پێشووتر به ئاشكرا هەبوون و ئێستا به شاراوه‌یی چالاکی ده‌كه‌ن و زۆربه‌یان عێراقین، ئێستاش شەڕی داعش له عێراق و له‌چاو ڕابردوویان مه‌ترسیدارترە، بۆیه گرینگه ستراتیژیه‌تی شەڕ له‌گه‌ڵ داعش بگۆڕدرێت و ئه‌مه‌ش پێویستی به هاوكاریی هاوپه‌یمانان هه‌یه و ئەوەی کە هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق هه‌بێت و ئێستاش دۆخی عێراق زۆر خراپه، داعش له شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق به به‌هێزییه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ئه‌م جاره عێراقییه‌كان به‌كار ده‌هێنن بۆ ئه‌و جه‌نگه.
ده‌بێ پشكی كورد له هاوكارییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی عێراق بدرێت
سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان به‌رده‌وام گله‌یی له‌وه ده‌كه‌ن كه وه‌ك پێویست پشكی كورد له هاوكاریی هاوپه‌یمانان بۆ سوپای عێراق بە هێزی پێشمه‌رگه نادرێت، بۆیه گرنگه ئه‌مه به‌پێی ڕێككه‌وتن بچه‌سپێنرێت. بابه‌كر زێباری، زیاتر لهوبارەیەوه قسه ده‌كات و ده‌ڵێت: "ده‌بێ پشكی كورد له هاوكاریی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه له به‌غدا جیا بكرێته‌وه، ده‌بێ بزانرێت كوردستان چه‌ند هاوكاریی پێویسته و ئه‌و چه‌كانه چین کە ده‌درێنه دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی عێراق و به‌شی كورد چۆنه، چوونكه ناكرێت هێزی پێشمه‌رگه به‌و به‌هێزییه‌وه كه وه‌ك دامه‌زراوه‌ی ئهمنییەتی عێراق هه‌ژمار كراوه هاوكاری پێ نه‌درێت، ئه‌مه ده‌بێ كۆتایی پێ بهێنرێت و كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانان بێنە سه‌رخه‌ت كه هاوكارییه‌كان به ئامانه‌ته‌وه بدرێنه ده‌ست پێشمه‌رگه، نه‌ك بدرێن به‌غدا و له‌وێوە بڕێكی كه‌م بدرێت به پێشمه‌رگه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە