وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیەنێت، کە لەبارەی گفتوگۆکان لەگەڵ کۆریای باکوور چەندین هەنگاو هەن دەبێت بگیرێنەبەر، ئاشکراشیدەکات، کە حکومەتی واشنتۆن تائێستا هیچ شتێکی راستەوخۆی لە کۆریای باکوورەوە نەبیستووە.
رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە "چەندین هەنگاوی پێویست هەن کە دەبێت رازیبین لەسەریان و ڕێککەوتنیان لەسەر بکەین لە مەودای گفتوگۆکاندا، هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەکانداین".
تیلەرسن دەشڵێت، "تا ئێستا هیچ شتێکی ڕاستەوخۆمان لەکۆریای باکوورەوە نەبیستووە، بەڵام چاوەڕێین راستەوخۆ شتێکمان پێ بڵێن."
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، کۆشکی سپی ئەمریکا بڵاویکردەوە، کە دۆناڵد ترەمپ ڕازیبووە لەگەڵ کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکووردا کۆببێتەوە، هاوکات کۆبوونەوەکە بە نێوەندگیری کۆریای باشوورە و پێدەچێت مانگی ئایاری داهاتوو بەڕێوەبچێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە