پەیامی کورد... كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان: تاوەكو دڵنیا نەبینەوە نەوت بەرهەمناهێنین
كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان جەخت لەوە دەكاتەوە، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمیش دەست پێبكاتەوە، ئەوان دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت ناكەن تاوەكو دڵنیا نەبنەوە.
لەمبارەیەوە كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، راگرتنی هەناردەی نەوت و بودجەی عیراق، زیانی بە هەموو عیراقییەكان و كەشوهەوای وەبەرهێنانی عیراق گەیاندووە، گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی توركیا بوونە هاندەرێك بۆ كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردە لە رێگەی بۆریی نەوتی عیراق - توركیا.
ئاماژە بەوەشكراوە كە كردنەوەی بۆری نەوتی عیراق - توركیا هەنگاوێكی گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان بۆ دەسپێكردنەوەی گرنگترین كەرتی پیشەسازی خۆی كە 80٪ی ئابوورییەكەی لەخۆدەگرێت، هەروەها دەبێتە هۆی دەستپێكردنەوەی كاری كۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەكانیش لە قازانجی زۆربەی هاوڵاتیانی عیراق.
ئەوەش هاتووە: تەنانەت ئەگەر هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە، كۆمپانیاكانی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان نەوت بەرهەمناهێنن تاوەكو دڵنیانەبنەوە لەوەی چۆن كۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەكان بەگوێرەی رێككەوتنەكانیان، پارەكانیان لە هەناردەی نەوت لە رابردوو و داهاتوو وەردەگرنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە