پەیامی کورد... ژمارەی گیانلەدەستدا بەهۆی بومەلەرزەكەوە 28 هەزار كەسی تێپەڕاند
ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا و سوریا بەردەوامن لە بەرزبوونەوە و بەپێی كۆتا داتاكان، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 28 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی كۆتا داتاكان، تاوەكو ئێستا لە توركیا و رۆژئاوای كوردستان 24 هەزار و 617 كەس بەهۆی بومەلەرزەكەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە سوریا 3 هەزار و 574 كەس گیانیان لەدەستداوە.
لای خۆیەوە مارتن گریفیس یاریدەدەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە سەردانی شوێنی بومەلەرزەكەی لە توركیا كردووە وتویەتی، لە ئێستا سەختە سەرژمێری قوربانیانی بومەلەرزەكە بكرێت و پێویستە چاوەڕێی هەڵدانەوەی داروپەردووی خانوو و تەلارە روخاوەكان بكەین، چونكە دڵنیان ژمارەكە لەوە زیاتر دەكات.
بەپێی داتاكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانیش، 26 ملیۆن كەس بەهۆی بومەلەرەزكە زەرەرمەند بوون، داواش دەكات بڕی 42 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار هاوكاری كۆبكرێتەوە بۆ پێداویستییە تەندروستیەكان بۆ توركیا و سوریا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە