ئەمریکا لەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی هۆشداری دەداتە سوریا

ئەمریکا لەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی هۆشداری دەداتە سوریا

وەزیری بەرگری ئەمریکا هۆشداری دەداتە سوریا لەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی و راشیدەگەیەنێت، کە کارێکی زۆر ناژیرانە دەبێت بۆ دیمەشق ئەگەر گاز وەکو چەک بەکاربهێنێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا، لەکاتی سەردانەکەی بۆ عومان رایگەیاند، "ئێستا واشنتۆن هەواڵی ئەوەی پێدەدرێت کە هێزەکانی بەشار ئەسەد گازی کلۆرین بەکاردەهێنن لەهێرشەکانیاندا بۆ سەر ناوچەکانی نزیک دیمەشقی پایتەخت، کە بووەتەهۆی کوژرانی نزیکەی هەزار کەس و (٢٠٠) منداڵیشیان تێدایە".
ماتیس دەشڵێت، ئێمە ئاگاداری ئەو هەواڵانەین کە دەڵێن سوریا گازی کلۆرینی بەکارهێناوە یاخود ئەو نیشانانە دەریدەخات ئەو گازە بەکارهاتووە "هەرچەندە بەڵگەیەکم لانییە.
جەختیشیکردووەتەوە، کە ئەوە زۆر ناژیرانە دەبێت بۆ ئەوانەی کە گاز وەکو چەک بەکاربهێنن، دۆناڵد ترەمپیش لەسەرەتای دەستبەکاربوونیدا وەک سەرۆکی ئەمریکا،  ئەوەی زۆر بەباشی ڕوون کردووەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە