پەیامی کورد ... ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ترامپ : کالینینگراد خەنجەرێکە لە دڵی ئەورووپا
ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی دۆناڵد ترامپ ، کەڵک وەرگرتنی ڕووسیا لە کالینینگرادی وەکوو بنکەیەمکی سەربازی خەنجەرێک لە دڵی ئەورووپا وەسف دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڕابێرت ئۆبراین ، ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان ، لە ووتووێژێکدا لەگەڵ بڵاوکراوەی ئاڵمانی بیڵد ، ناوچەی کالینینگراد ی بە " خەنجەریک لە دڵی ئەورووپا " ناو برد .
ئەو هەروەها ووتی : شوێنی جۆگرافیایی کالینینگراد ئەم ئیزنە دەدات تاکوو ببیتە ناوەندێک تیجاری ، گەشت وگوزاری و پەیوەندی لە نێوان ڕووسیا و ئەورووپای ڕۆژئاوایی دا درووست ببێت ، بەڵام بە داخەوە ، بەرپرسانی ڕووسی ئەم شوێنەیان وەکوو بنکەیەکی سەربازی لیکردووە و ، لڕە لە چەک و مووشەک گەلی زۆر پێشکەوتوو و مۆدێڕن .
بە ووتەی ئەو ، ڕووسیا ئیزن نادات فڕۆکەگەلی ئەمریکی بە پێی ڕێکەوتن و پەیمانی ئاسمانی کراوە ، لە سەر ناوچەی کالینینگراد دا بفڕن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە