ئێران/ فڕۆکەیەک خۆی بە قوتابخانەیەکدا کێشا

ئێران/ فڕۆکەیەک خۆی بە قوتابخانەیەکدا کێشا

پەیامی کورد... ئێران/ فڕۆکەیەک خۆی بە قوتابخانەیەکدا کێشا

لە شاری تەورێز ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ئێران فڕۆکەیەک بەربوویەوە و دوو فڕۆکەوان و کەسێکی مەدەنی گیانیان لە دەست دا

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢، فڕۆکەیەکی ڕاهێنان سەر بە هێزی ئاسمانی ئێران لە شاری تەورێز بەربووەتەوە و خۆی بە قوتابخانەیەکدا کێشاوە.

سەرۆکی مانگی سووری تەورێز ڕایگەیاندووە کە لەو ڕووداوەدا دوو فڕۆکەوان و کەسێکی مەدەنی کە لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بووە گیانیان لە دەست داوە.

ناوبراو وتیشی کە قوتابخانەکە ئەمڕۆ داخراوە و هیچ قوتابییەکی تێدا نەبووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە