ساتەوەختی کوشتن و لێکۆڵینەوەی جەمال خاشقچی ، ڕۆژنامەنووسی سەعوودی بە شێوەی لەناکاو بە کاتژمێری ئەپڵ واچ وی وێنە گیراوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە ڕۆژنامەی دەوڵەتی سەباح ی تورکی بە پشت بەستن بەو سەرچاوانەی لە ئۆرگانە ئاسایشەییەکانی ئەم ووڵاتەدا ڕاپۆرتی دا .
بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی تورکی ، خاشقچی پێش چوونە ژوورەوەی کونسۆڵخانە ئایفۆنەکەی داوەتە دەزگیرانەکەی و کاتژمێری ئەپێڵ واچەکەی خۆی لە حاڵەتی وێنەگرتن دانابوو . ئەمە لە حاڵێکدا بووە کە ئایفۆن ئەپێڵ واچی دەستی جەمال خاشقچی هەماهەنگ و پێکەوە لە پەیوەندیدا لەگەڵ ئایفۆنەکەی بوونە .
ڕۆژنامەی سەباح هەروەها دەنووسێ لە ئاکامی کاسێتی لێکۆڵینەوە ، ئەشکەنجەدان و کوشتنی ڕۆژنامەنووس بە ئایفۆنەکە ناردراوە و دوایی بە شێوەی ئۆتۆماتیک لە ئەپلیکەیشێنی Apple iCloud بارگیری بوو . هەروەها ڕاگەیندرواە کە بەرپرسانی ئێستێخباراتی سەعوودی کاتژمێرەکەیان لە دەستی خاشقچی دیتوەو و هەوڵیان داوە زانیارییەکانی بسڕنەوە بەڵام هەندێک لە کاسێتە تۆمارکراوەکان پارێزراوە و دوای لێکۆڵینەوە لەوان بەدەر کەوت ئەو کوژراوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە