تەرخان کردنی ٤ میلیارد دۆلار بۆ هاوکاری پەنابەران لە لایەن دۆناڵد تارمپ ەوە

تەرخان کردنی ٤ میلیارد دۆلار بۆ هاوکاری پەنابەران لە لایەن دۆناڵد تارمپ ەوە

پەیامی کورد   ...    تەرخان کردنی ٤ میلیارد دۆلار بۆ هاوکاری پەنابەران

ترامپ یاسای تەرخان کردنی ٤ میلیارد و ٦٠٠ میلیۆن دۆلاری بۆ چارەسەرکردنی بابەتی سنوور لەگەڵ مەکسیک واژوو کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە ڕاگەێندراوی کۆشکی سپی ، ترامپ یاسای تەرخان کردنی ٤ میلیارد و ٦٠٠ میلیۆن دۆلاری بۆ چارەسەرکردنی بابەتی سنوور لەگەڵ مەکسیک واژوو کرد .

ئەم یاسایە ، ستاندارە قورس و بەهێزەکانی بۆ ئەو ناوەندانە یە کە پەنابەرانی نایاسایی لەوێ جێگیرن . پێشتر دۆخی ژیانی پەنابەران لە ناوەندگەلێکی لەم شێوەیە لە تەکساس بووە هۆی ناڕەزایەتی خەڵک . لەوێ سەدان منداڵی مەکسیکی بێ ئەوەی کە ئاوی خاوێن و جل و بەرگ و ئامرازی پاک و خاوێنیان لە بەر دەست دا هەبێ بە سەر دەبەن .

هەروەها ترامپ ڕایگەیاندبوو کە نیگەرانی دۆخی ئۆردووگاکانی پەنابەرانە بەڵام ئۆباما ی بەوە تاوانبار کرد کە دۆخەکە لە کاتی حۆکمڕانی ئەودا بە دەیان جار خراپتر بووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە