پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری سووریا بەشار ئەسەد لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسی ، وەسفی ڕووسیای کرد و ووتی : ڕووسیای ئێستا لە سۆڤیەتی پێشوو بەهێز و تواناترە و هۆکاری ئەمەش هێزو باوەڕی و مەعنەوییەتی ڕووسیایە .
بەشار ئەسەد لە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ سەرۆکی شاندی ڕووسیا دۆستایەتی پەرلەمانی ڕووسیا و سووریا دیمیتری سابلین لە وەسفی ڕووسیادا کە ڕووسیا هاوکار بووە کە ڕژیمەکەی لە سەر پێ هێشتووەتەوە .
سەرۆکی هەیئەتی ڕووسی سابلین ووتەکانی بەشار ئەسەد یان لە چاوپێکەوتنەکە دا بڵاو کردەوە و ووتی ، " ئەسەد ڕایگەیاند و ووتی ڕووسیای ئێستا لە سۆڤیەتی پێشوو بە هێزترە . هەروەها ئەسەد ئاماژەی بەوە کرد و ووتی ڕووسیا لە هەموو ووڵاتانی دیکە باشترە و خاوەنی مەعنەویەتێکی بەهێزترە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە