ئەمریکا پاڵپشتی لە بڕیارەکانی ئێران و ڕووسیا دەکات

ئەمریکا پاڵپشتی لە بڕیارەکانی ئێران و ڕووسیا دەکات

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە ئامادەیی ئەم ووڵاتە بۆ پاڵپشتی کردن لە بڕیارگەلی بە جێ بۆ چارەسەر کردنی سیاسی ئاڵۆزییەکانی سووریا هەواڵیدا .

بە پێی ڕآپۆرتێک ، ڕابێرت بالادینۆ ، جێگری ووتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ووتی : واشینتۆن ئامادەیە لەگەڵ لایەنی بەرامبەر بۆ چارەسەری تێکهەڵچوون و ئاڵۆزییە سیاسییەکانی سووریا هاوکاری بکات .

پلادینۆ ڕایگەیاند کە ئێمە بەم ئاکامە گەیشتووین کە تەنیا ڕێگەی چارەسەری بۆ تێکهەڵچوونەکانی سووریا ڕەوەندی سیاسی لە بن چاودێری سازمانی نەتەوەکانە لە ژێنێڤ و ئەمەش بریتییە لە چاکسازی یاسای بنەرەتی سووریا ش دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک جێگری ووتەبێژی فەرمی ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند : ستێفان دی مێستۆرا ، نێردراوی تایبەتی سازمانی نەتەوەکان بۆ سووریا ، هەوڵێکی زۆری لەبارەی کۆمیتەی یاسای بنەڕەتی ئەم ووڵاتە ئەنجام داوە و ئێمە بە ئاکامی دەست کەوتەکانی ئەو لەمبارەوە چاومان لە ڕێیە .

پلادینۆ ، درووست کردن و پێگەیشتنی ئەم ڕەوەندە پێش ساڵی داهاتووی میلادی بە هەنگاوێکی بنەڕەتی بۆ پتەوکردن و پاراستنی ئارام کردنی دۆخەکە ناو برد و ووتی : ئێمە بە بەشداری خۆمان لەم ڕەوەندەدا لە پاڵ سازمانی نەتەوەکان و باقی بەشدار بووان لەوانەش ڕووسیا بەردەوام دەبین

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە