بە هۆی تەقینەوەیەک لە نەخۆشخانەیەکی باکووری کوردستان ٨ کەس گیانیان لە دەست دا

بە هۆی تەقینەوەیەک لە نەخۆشخانەیەکی باکووری کوردستان ٨ کەس گیانیان لە دەست دا

پەیامی کورد ... بە هۆی تەقینەوەیەک لە نەخۆشخانەیەکی باکووری کوردستان ٨ کەس گیانیان لە دەست دا

 

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکیا بڵاویکردەوە، لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەیەکی شاری غازی عەنتاب بتڵێکی ئۆکسجین تەقیوەتەوە، بەوهۆیەشەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

 

ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، نەخۆشخانەی زانکۆی سانکۆ لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، لە بەشی چاودێری چڕی تایبەت بە توشبوانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی زانکۆی SANKO غازی عەنتاب بتڵێکی ئۆکسجین تەقیوەتەوە.

 

راشیگەیاند، رووداوەکە بەهۆی لەکارکەوتنی سیستمی گەیاندنی ئۆسجینەوە روویداوە.

 

ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای ئەوەی بەرگری شارستانی و تیمی نەخۆشخانەکە توانیویانە لە کەمترین ماوەدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەن، بەڵام بەهۆی ئاگر کەوتنەوەکەوە هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستدواوە تەمەنیان لە نێوان 56 و 85 ساڵیدان.

 

هاوکات باسی لەوەشکرد، 14 نەخۆشی ناو بەشی چاودێری چڕ کە توشبووی کۆرۆنان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تر و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە