بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ١٧٤ ملیۆن دۆلاری خسته‌ بازاڕه‌وه‌

بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ١٧٤ ملیۆن دۆلاری خسته‌ بازاڕه‌وه‌

پەیامی کورد … بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ١٧٤ ملیۆن دۆلاری خسته‌ بازاڕه‌وه‌

 

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١،  بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە ١٧٤ ملیۆن دۆلاری لە مەزادی دراوەکاندا فرۆشت، بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە ٢٠م لیۆن دۆلار زیاتری خستووەتە بازارەوە، ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر دابەزینی نرخەکەى بەرامبەر بە دیناری عێراقی.

 

بەپێی داتاکانی بانکی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە بانکەکە بڕی ١٧٤ ملیۆن و ٢٦٨ هەزار دۆلاری لە مەزادی دراوەکاندا فرۆشتووە کە بەراورد بە دوێنێ بڕی فرۆشتنەکەی زیادی کردووە بەزیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلار.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "بانکی ناوەندی بە نرخی بنەڕەتی دۆلاری فرۆشتووە کە پێشتر لە بودجەدا دیاری کراوە، ئەویش ١٤٦٠ دینارە بۆ هەر دۆلارێک".

 

دوێنێ یەکشەممە بانکی ناوەندی بڕی ١٥٦ ملیۆن و ٦٣٣ هەزار دۆلاری لە مەزادی دراوەکاندا فرۆشتووە.

 

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، " لەکۆی ئەو دۆلارانەی کە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا فرۆشراون ١٩٣ ملیۆن و ٤٧٨ هەزار دۆلار بۆ بەرزکردنەوەی هاوسەنگییەکانی دەرەوەی وڵات بە شێوەی حەواڵەکردن خەرجکراوە و ١٩ ملیۆن و ٢١٠ هەزار دۆلاری بە نەختینەیی ماوەتەوە".

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی کەمی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکەکەوە، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوەى بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەڵام بەڕای چاودێریانی ئابوری، ئەم هەنگاوەی بانکی ناوەندی، کاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەى نرخەکەی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە