پەیامی کورد ... بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دەگاتە ئاستێکی مەترسیدار
ره‌نا حاجه نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕایگه‌یاند، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌یشتوه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار، كۆی گشتی تووشبوان بۆ سێ ملیۆن و گیان له ده‌ستدانیش بۆ ٧٥ هه‌زار كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه.
ره‌نا حاجه رایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌یشتوه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار به‌جۆرێك زیاتر له سێ ملیۆن تووشبوو تۆماركراوه، له‌نێویاندا ٧٥ هه‌زار مردن هه‌یه، به‌نزیكبوونه‌وه له وه‌رزی زستانیش ژماره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان روو له زیادبوون ده‌كات.
نووسینگه‌ی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و په‌تای كۆرۆنا و هه‌روه‌ها زیادبوونی ژماره‌ی تووشبوان و گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست بۆ خۆپارێزی له وه‌رزی زستاندا، كۆنفڕانسێكی ڤیدیۆیی ئه‌نجام ده‌دات.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا، ڕانا حاجه، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی به‌رنامه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی له بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، عه‌بدۆلناسر ئەبووبەكر به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌ی ئاماده‌سازیی مه‌ترسی تووشبوان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌ها پیپێر نیبس، به‌ڕێوبه‌ری به‌رنامه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی زانیاریی به‌رنامه‌ی فریاگوزاری ته‌ندرووستی جیهانی ئاماده ده‌بن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە