پەیامی کورد ... هەواڵ لە تێکشکانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی تورکیا دەدرێت لە بنکەی " الوطیە " ی لیبیا .
میدیاکانی هەواڵی لیبیا ئەمڕۆ یەکشەممە لە تێکشکانی سیستەمی بەرگری مووشەکی تورکیا لە بنکەی " الوطیە " ی عقبه بن نافع لە ڕۆژئاوای لیبیا لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی نەتەوەیی لیبیاوە بە ڕابەرایەتی خیڵیفە حەەفتەر هەواڵیان دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ژووری ئۆپراسیۆنەکانی هێزی ئاسمانی سەر بە فەرماندەیی گشتی " ئەرتەشی نەتەوەیی " لیبیا لەمبارەوە نووسی : ڕادارەکان و سیستەمی بەرگری مۆدێلی " هاوک " و سیستەمی تێکدەەری " کۆراڵ " ی تورکی الە بنکەی ناوبراو کەوتە بەر هێرشی ئاسمانییەوە و تێکشکا .
هەروەها هەر بە پێی زانیارییەکانی بەردەست هێزەکانی تورکیا ئەم سیستەمەیان ڕۆژی پێنجشەممە لە بەشی ڕۆژئاوای بنکەی الوطیە جێگیر کردبوو .
لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی پلە بەرزی سەربازی یش ڕایگەیاندووە : هێنان و جێگیر کردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی هیزەکانی تورکیا لەگەڵ کەل و پەلەکانی دیکەی بریتی لە ڕادارەکانی ئەم ووڵاتە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ژێر چاودێریمان بووە .
لە بەردەوامیدا ووتی : ئەمڕۆ بە وەزیری بەرگری تورکیا لە کاتی ئامادەبوونی لە مصراتە ڕاگەێندرا کە بنکەی عقبە بن نافع ئامادەی بەکار هێنانە و ئەرتەشی نەتەوەییی لیبیا سیستەمی ناوبراویان دوای ئەوەی کە کەوتە واری بەکارهینانەوە تێکشکاندووە کە ڕێژەی تێکشکانەکەی ١٠٠ ٪ بووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە