پەیامی کورد … وەزارەتی ناوخۆ بەیاننامەیەكی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوكردەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەیاننامەی ژمارە ٢٥ی ساڵی ٢٠٢١ی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوكردەوە، تیایدا چەند بڕیارێكی نوێی دەركردووە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە دوای كۆبوونهوهی لیژنهی باڵای بهرهنگاربوونهوهی كۆرۆنا و لهپێناو پاراستنی ئاسایشی تهندروستیی ههرێمی كوردستان، چەند بڕیارێكیان دەركرد، لەوانەش پێویستە كارمەندانی شوێنە ئایینیەكان، بازاڕ، مۆڵ، دوكاندار، شوێنە گەشتیارییەكان، چێشتخانە، كافتریا، هۆتێل و مۆتێلەكان پێكوتەی كۆرۆنا وەربگرن یان تێستی ٧٢ كاتژمێرییان هەبێت.


هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە