پەیامی کورد... ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق: ماددەی هۆشبەر بە شێوەیەکی مەترسیدار بڵاو بووەتەوە
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق پلانی نوێ بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ماددەی هۆشبەر دەگرێتە بەر و هۆشداریش دەدات لە مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی.
ئەنجوومەنی بریکارانی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە سەرپەرشتی بەها ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق تایبەت بە تاوتوێکردنی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە عێراق کۆبووەوە و لە ڕاگەیەندراوێکیشدا ئاماژەی بەوە کردووە، بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بە بازرگانیکردن و بەکارهێنانیشەوە گەیشتووتە ئاستێکی مەترسیدار و ڕووبەڕوو بوونەوەشی پێویستی بە هاوکاری و پشتیوانی هاووڵاتییان و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشە.
ڕاشیگەیاندووە، هەرچەند پلانی جددی و تۆکمەیان داناوە بۆ گۆڕینی شێوازی ڕووبەڕوو بوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە تەنیا توانای لە سەددا سەدی ئەو ئەرکەیان نییە و پێویستە هاووڵاتییان و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ماددە هۆشبەرەکاندا هەمان ڕۆڵی هێزە ئەمنییەکان ببینن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە