پەیامی کورد... پلەکانی گەرما دادەبەزێت و ئەگەری باران بارین هەیە
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمایەی ڕووی لە هەرێم کردبوو کۆتایی دێت و لە سبەی دووشەممەوە پلەکانی گەرما بەرەو نزمبوونەوە دەچن، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، سبەی ئەگەری بارینی نمە باران هەیە.
کەشناسی ئاشکرای کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک پلەکانی گەرمی هاوشێوەی ڕۆژەکانی پێشوو دەمێنێتەوە.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کەشی ڕۆژی دووشەممە ئاسمانی هەرێم بە گشتی پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن. هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا ٣ بۆ ٥ پلەی سەدی پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە.
هاوکات کەشناسی عێراق لەبارەی کەشی سبەی دووشەممە دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران، کە هەندێک جار هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە