پەیامی کورد... ئەڵمانیا ئاسانكاری ڤیزا بۆ بەركەوتووانی بوومەلەرزە دەكات
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایدەگەیەنیت ئاسانكاری ڤیزا بۆ بەركەوتووانی بوومەلەرزە لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان دەكەین.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالینا بێربووك، ڕایگەیاند: دەمانەوێت هاوكاری ئەو خێزانانە بكەین، كە لە ئەڵمانیا دەژین و كەسوكاریان بەر بوومەلەرزە كەوتوون و بۆ ماوەیەكی كاتی بیانهێننە لای خۆیان، ئەگەر شوێنی نیشتەجێبوونیان نەبێت، یاخود چارەسەری تەندروستییان پێویست بێت.
ووتیشی: وەزارەتی دەرەوە و ناوخۆ دەست بەكاردەبن و ئامانج لێی ئەوەیە ڤیزا بۆ بەركەوتووەكان ئاسان بكرێت.
ڕوونیشی كردەوە: كارماندەكانیان لە نوێنەرایەتییەكانی توركیا بەهێزتر كردوون و كاتەكانی كاركردنیشیان گۆڕدراوە.
ئەمەش لەكاتێك دایە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بومەلەرزەیەكی بەهێز توركیا و سوریای هەژاند و زیانێكی زۆری گیانی و مادی بەدوای خۆی داهێنا
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە