ئوردن پلانێكی مەترسیدار پووچەڵ دەكاتەوە

ئوردن پلانێكی مەترسیدار پووچەڵ دەكاتەوە

ئاژانسی رۆیتەڕز رایدەگەیەنێت، ئوردن پلانێكی ئێرانی بۆ گەیاندنی چەك لە سووریاوە بۆ ئیخوانەكانی ئوردن پووچەڵ دەكاتەوە، پاشان ڕووبەڕوووبونەوە رووی داوە و سەربازێك كوژراوە.

ئەمڕۆ چوارشەمە 15ی ئایار، سەرچاوە ئەمنییەكان، بە ئاژانسی (رۆیتەرز)یان راگەیاندووە، كە هێزەكانیان پلانێكی ئێرانی بۆ بە قاچاخ هێنانی چەك بۆ ئوردن پووچەڵ كردەوە.

سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، میلیشیاكانی ئێران لە سووریا، هەوڵیان داوە چەك بۆ ئیخوانەكانی ئوردن بهێنن كە باڵی چەكداری حەماسە.

هاوكات میدیاكانی ئوردن، رایانگەیاندووە، سەربازێك لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان گرووپە چەكدارەكان و سوپا كوژراوە.

رۆژی یەكی نیسانی 2024، ئەبو عەلی عەسكەری، فەرماندەی جزبوڵـڵای عێراق، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس، ئاماژەی بەوە كرد، كە دەست كراوە بە ئامادەكردنی بەرەی مقاوەمەی ئوردنی، كە 12 هەزار چەكدار بە چەكی سووك و مامناوەند لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ چەندین كۆگای چەك و تەقەمەنی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە