پەیامی کورد ... ڕووسیا بۆمب هاوێژگەلی ڕابۆردی خۆی دەنێرێتە بێلاڕووسیا
هێزی ئاسمانی ڕووسیا بۆمب هاوێژگەلی ڕابۆردی خۆی بۆ گەیاندنی هاوکاری بە بێلاڕووسیا بۆ ئەم ووڵاتە هەنارد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆیتەرز نووسی : وەزارەتی بەرگری بێلاڕووسیا ڕایگەیاند : بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاری بۆ گەشت لێدانی ئاسمانی باشتر لە سنوورە ڕۆژهەڵاتییەکانی بێلاڕووسیا لەگەڵ یەکیتی ئەورووپا ، ڕووسیا بۆمب هاوێژگەلی ستراتیژیکی خۆی لە جۆری Tu-22M3 ی بۆ ئەم ووڵاتە ناردووە .
هەناردنی ئەم بۆمب هاوێژە دوورپەروازگەلە بۆ بێلاڕووسیا لە میانەی تێکهەڵچوونی ئەم ووڵاتە بۆ پۆڵەندا و ئەورووپا لە سەر پەنابەرانی نایاسایی ڕوودەدات . لە لایەکی دیکەوە ڕووسیا و ووڵاتانی ڕۆژئاوایی ش لە سەر کۆگاکردنی چەک و هیز لە سنوورەکانی ئۆکراین لە کێشە و گرفت دا بە سەر دەبەن .
لە لایەکی دیکەوە فڕۆکەگەلی شەڕکەری جۆری Su-30SM ی دوو ووڵاتیش لە سنووری بێلاڕووسیا ئامادەییان هەیە . بێلاڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی و باکووری ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ پۆڵەندا و لیتوانیا ، ووڵاتانی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا دراوسێن .
هەواڵێکی دیکەش ئەوەیە کە بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ئینتەرفاکس ، سێرگەی ڕیابکۆف ، چیگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند : پەیوەندی مۆسکۆ لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکان هێشتا نەگەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە