جووتیار عادل: سیاسەتی حکومەت لەسەر ڕێچکەیەکی دروستە و بەردەوامیش دەبێت لە خزمەتکردن

جووتیار عادل: سیاسەتی حکومەت لەسەر ڕێچکەیەکی دروستە و بەردەوامیش دەبێت لە خزمەتکردن


پەیامی کورد... جووتیار عادل: سیاسەتی حکومەت لەسەر ڕێچکەیەکی دروستە و بەردەوامیش دەبێت لە خزمەتکردن

کۆی گشتیی داهاتی هەرێمی کوردستان ٤٦ ترلیۆن و ٣٠٠ ملیار دینار بووە لە ماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەمدا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم لە زاری جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوی کردووەتەوە کۆی گشتیی داهاتی نەوتی و نا نەوتی و پارەدارکردن لەلایەن حکومەتی عێراق و هاوپەیمانەوە ٤٦ ترلیۆن و ٣٠٠ ملیار دینار بووە لەم سێ ساڵەی تەمەنی کابینەی حکومەتی هەرێمدا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، حکومەت بە شێوەیەکی شەفاف، وەکوو نەریتێک سەرجەم داتاکانی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردووەتەوە و سیاسەتی حکومەت لەسەر ڕێچکەیەکی دروستە و بەردەوامیش دەبێت لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە