پەیامی کورد... چوار قوتابی لە شاری سنە دەستبەسەر کران
هەنگاو ناسنامەی چوار قوتابیی قوتابخانەی "باهونەر"ی شاری سنە کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە ڕفێندراون، بڵاو دەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ناوی ئەو چوار قوتابییە ڕفێندراوە بریتین لە ئارتین کەریمی، ئارتین ئەمینی، ماردین پەردەک و ئەهوورا خالیدیان ڕاگەیەندراوە کە تەمەنی هەموویان ١٤ ساڵ بووە.
ئەو قوتابییانە ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢) ٣١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ (، لە شەقامی موارەکئاوای شاری سنە ڕفێندراون و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.
هێزە حکومەتییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم چوار قوتابییە توندوتیژییان بەکار هێناوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە