پەیامی کورد ... نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی سەبارەت بە بارودۆخی تەندرووستی شازادە ئیماراتی یەکە دەربڕی .
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند بەردەوامە لە چاوەڕوانی دۆسیەگەلێک سەبارەت بە بارودۆخی تەندرووستی شازادە لەتیفە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سی ئێن ئێن ، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند : ئیمارات هێشتا هیچ بەڵگەیەکی لە سەر زیندوو بوون و تەندرووست بوونی شازادە لەتیفە بێنت موحەمەد ئالی مەکتووم نەخستووەتە ڕوو و ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە هێشتاش نیگەرانی زۆر جیددی هەیە سەبارەت بەم بابەتە . نووسینگەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ووتوویەتی داوای لە ئیمارات کردووە تاکوو بیسەلمێنێت شازادە لەتیفە تەندرووستە و دەژی بەڵام ئەم ووڵاتە هێشتا هیچ ووڵامێکی لە سەر ئەم داواکارییە نەداوەتەوە .
شازادە لەتیفە کچی حاکمی دوبەی یە کە دوو مانگ پێش ئێستا لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاند لە ماڵەوە بەند کراوە و ناتوانێ بڕواتە دەرەوە ئەو ڕایگەیاندبوو کە بووەتە دیلی باوکی . نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە ئیمە بە دوای ڕێکخستنی دانیشتنێکی هاوبەشین لەگەڵ باڵیۆزی نوێی ئیماراتدا تاکوو بەڵگەیەکی سادە لە زیندوو بوونی ئەم کەسە بە دەست بهێنین لای ئێمە باشتر وایە کە ئەو بە شێوەی ڕاستەخۆ ببینین و ووتووێژی لەگەڵدا بکەین و ئاگاداری باری تەندرووستی ئەو بین
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە