هەدەپە پێنجەمین کۆنگرەی لە ئەنقەرە دەستیپێکرد

هەدەپە پێنجەمین کۆنگرەی لە ئەنقەرە دەستیپێکرد

پەیامی کورد.... هەدەپە پێنجەمین کۆنگرەی لە ئەنقەرە دەستیپێکرد

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ئەنقەرەی پایتەخت پێنجەمین کۆنگرەی دەستیپێکرد و هاوسەرۆکی حیزب و جێگرەکانی هەڵدەبژێررێن.

لە کۆنگرەکەدا نوێنەرانی ٤٠٠ ڕێکخراو و کەسایەتی و نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکان و نزیکەی ٥٠ هەزار کەس بەشداری کۆنگرەکە دەکەن، هەروەها هەزار و ٥٠ ئەندامی کۆنگرەش مافی دەنگدانیان دەبێت. هەروەها، لە کۆنگرەکەدا ١٠٠ ئەندامی یەدەگ و ٥٠ جێگر و هاوسەرۆکانی گشتی"هەدەپە"هەڵبژێردرێن.

جێی باسە هەدەپە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە ئەنقەرە دامەزراوە و دوای دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی پێشوو سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ لە ساڵی ٢٠١٦ لە لایەن تورکیاوە، پەروین بوڵدان و مەتحەت سەنجار بوون بە هاوسەرۆک.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە