پەیامی کورد … یه‌كه‌م فڕۆكه له فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ له ژێر ده‌ستی تاڵیبان نیشته‌وه
فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربه هێڵی ئاسمانیی قه‌ته‌ریی، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له دووباره چالاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ كه كه‌وتووه‌ته بن ده‌ستی تاڵیبان، به تیمێكی ته‌كنیكییه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌كه دابه‌زین.
به پێی لێدوانی كاربه‌ده‌ستێكی قه‌ته‌ریی كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، تیمێكی ته‌كنیكی به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار و كۆبوونه‌وه له باره‌ی به‌رده‌وامیی چالاكییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه به فڕۆكه‌یه‌كی قه‌ته‌ریی گه‌یشتوونه‌ته كابوڵ.
كاربه‌ده‌سته‌كه وتویەتیشی: تیمه‌كه له‌سه‌ر داوای لایه‌نی ئه‌فغانی به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه سه‌ردانی كابوڵیان كردووه و كۆبوونه‌وه‌كان له باره‌ی كارپێكردن و ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كه به‌رده‌وامن.
لای خۆیەوە محه‌مه‌د نه‌عیم وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی تاڵیبان له دۆحه ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تیمه ته‌كنیكییه قه‌ته‌رییه‌كه، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ته‌واوی دۆخی فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵ ده‌كه‌ن.
ئەوەشی وتوە: كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن و تیمه‌كه درێژه به هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان له‌باره‌ی كارپێكردنی فڕۆكه‌خانه‌كه و فه‌راهه‌م كردنی پشتیوانیی ته‌كنیكی ده‌ده‌ن و ئاشكراشی کرد هێشتا هیچ رێككه‌وتنێكی كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه نه‌كراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە