پەیامی کورد … ٧٥٪ى ئاوارەکانی عێراق گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانى خۆیان
وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق ئاشکراى دەکات، (75%)ى ئاوارەکان گەڕاونەتەوە بۆناوچەکانى خۆیان، ئەوانەش کە نەگەڕاونەتەوە زۆرینەیان خەڵکى قەزاى شەنگالن.
عەباس جیهانگیر، وتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند، (75%)ى ئاوارەکان گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانى خۆیان، ئەوانەش کە نەگەڕاونەتەوە بۆناوچەکانى خۆیان لە کامپەکانى هەرێمى کوردستان نیشتەجێن و زۆربەیان خەڵکى قەزاى شەنگالن.
سەبارەت بە ژمارەى ئەو خێزانە ئاوارانەى کە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانى خۆیان، وتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایگەیاند، نزیکەى (600) هەزار خێزان گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانى خۆیان، (37) هەزارکەسیش کە دانیشتوى کامپەکانن، تائێستا نەگەڕاونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە