پەیامی کورد … له هه‌ولێر 12 كه‌س به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ بوونه قوربانى
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌ولێر 12 كه‌س به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ بوونه قوربانى.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22/7/2021، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه، كه شه‌وى ڕابردوو، له‌سه‌ر ڕێگاى سه‌ره‌كیی هه‌ولێر - مه‌خموور له نزیك پیرداود، ئۆتۆمبێلێكى لانسهرى تایبه‌ت ئۆپڵێكى تێكچووى ڕاده‌كێشا، شۆفێره‌كه‌ى له‌ناكاو ویستى به ئاراسته‌ى هه‌ولێر پێچ بكاته‌وه، بۆیه له‌و حاڵه‌ته لانسه‌ر و ئۆپڵه‌كه بوونه هۆى داخستنى ڕێگاكه، له‌و كاته‌دا تاكسییهكى كۆرۆلا له دوایان هات و خۆى پێیاندا كێشا، له ئه‌نجامدا شۆفێرى هه‌رسێ ئۆتۆمبێل بریندار بوون.
باسى له‌وه‌ش كردووه، له دواى ڕووداوه‌كه خه‌ڵك بۆ به‌هاناوه‌چوونى برینداره‌كان و بۆ سه‌یركردنى ڕووداوه‌كه، له‌سه‌ر شه‌قام كۆ بوونه‌وه، دوو خولهك دواتر، ئۆتۆمبێلێك له جۆرى ئهڤیۆى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكى دیكه‌ى نه‌ناسراو كه پێده‌چێت زۆر خێرا بووبن، خۆیان به‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا كرد، كه له شوێنى ڕووداوى یه‌كه‌م كۆ ببوونه‌وه، له ئه‌نجامدا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، ژماره‌ى بریندارانیش گه‌یشته نۆ كه‌س.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە