پەیامی کورد ... ژمارەی گیان لە دەستداوانی بوومەلەزەکەی ئیزمیر گەیشتە ١٠٠ کەس
ژمارەی ئەو کەسانەی کەبەهۆی بوومەلەرزەکەی هەینیی رابردووی شاری ئیزمیری تورکیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٠٠ کەس.
بەپێی راگەيێندراوێك کە لەلایەن سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەكەی ئیزمیردا گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٠٠ كەس بەرزبووەوە و گەڕان لە ژێر دار و پەردووی پێنج باڵەخانەدا بەردەوامە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە کۆی ٩٩٤ کەس کە برینداربوون، ٨٤٧ كەسيان دواى وەرگرتنى چارەسەر رەوانەى ماڵەوە كراونەتەوە، ١٤٧ کەسەکەی ديكەش هێشتا لە نەخۆشخانەن.
ئافاد راشیگەیاندووە كارەكانى گەڕان و رزگاركردن لەو ١٧ باڵەخانەیەی لە ئیزمیر بەڕێوەدەچوو لە ١٢ باڵەخانە کۆتاییهاتووە و لە پێنج باڵەخانەش بەردەوامە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە