دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لە ئێران كرایەوە

دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لە ئێران كرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی تۆماركردنی ناوی كاندیدانی پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار، لە ئێران دەستیپێكردو تا رۆژی شه‌شی حوزەیرانی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

كەناڵی (العالم) ئێران بڵاویكردەوە: پرۆسەی تۆماركردنی كاندیدەكان بۆ ماوەی پێنج رۆژ و بەردەوام دەبێت.

دوای پەسەندكردنی ناوی ئەو كاندیدانەی مەرجە پێویستەكانیان تیادایە، چواردەیەمین پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە رۆژی 28 حوزەیرانی داهاتوو لە ئێران بەڕێوەدەچێت.

لە ئێستادا محەمەد موخبیر، جێگری یەكەمی سەرۆك كۆماری ئێران پۆستی سەرۆك كۆمار بە وەكالەت بەڕێوەدەبات، دوای گیان لەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران لە 19 ئەم مانگە، بەهۆی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەكەی لە پارێزگای ئازربیجانی خۆرهەڵات لە باكوری خۆرئاوای ئێران.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە