پەیامی کورد... لە نەینەوا هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ ی ئابی ٢٠٢٢، دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر ١٣: ٥٠، نۆ مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت کران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، مووشەکەکان لە جۆری گرادن و لە دەوروبەری سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، مووشەکەکان لە نێوان گوندی فازڵییە و کانوونە لە سنووری ناحیەی باشیک لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری کیا ئاراستە کراون، بەهۆی کاریگەریی مووشەکەکانەوە ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە.
سەربازگەی زێلکان دەکەوێتە ناحیەی باشیک لە سنووری پارێزگای نەینەوا، دوای هاتنی تیرۆریستانی داعش بۆ عێراق لە ساڵی ٢٠١٤، سوپای تورکیا ئەو کاتە لەسەر داوای حکومەتی عێراق سەربازگەکەی لەو سنوورە جێگیر کرد، تا ئێستاش زیاتر لە جارێک سەربازگەکە کراوەتە ئامانج.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە