ئەنوەر قەرقاش، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات بە رۆژنامەی " ناشناڵی " رایگەیاندوە : زۆربەی لێدوانەکانی بەرپرسانی عێراق دژ بە هەژموونی ئێرانە لە وڵاتەکەیان، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی عێراقییەکان دەیانەوێت ناسنامەی عێراقی بوون بگەڕێننەوە و لە دابەشبوونی تائیفی دەربازیان ببێت. گوتیشی، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گورزێک بوو لە ئێران درا و دەرخەری کەمبوونەوەی هەژموونی تارانە لەو ووڵاتە.
هاوپەیمانی سائیروون، بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، کە بەیەکێک لە نەیارانی تاران دادەندرێت توانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بهێنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە