وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە جەژنی قوربان ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە جەژنی قوربان ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە جەژنی قوربان ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە لێدوانێكی وەزیری ناوخۆوە سەبارەت بە جەژن رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هەر رێكارێك كە لە رۆژانی جەژندا بگیرێتەبەر بە راوێژ لەگەڵ یەكێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف دەبێت و جەژنی قوربان وەك ساڵانی رابردوو بەرز رادەگیرێت چوونكە بۆنەیەكی فەرمیە و لە رێگەیەوە هاوكاری ئەو كەسانە دەكرێت كە كەمدەرامەتن.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، رۆژی سێشەممە وەزیری ناوخۆ لە ووڵامی رۆژنامەنووسێكدا سەبارەت بە رێكارەكانی جەژنی قوربان ڕوونیكردوەتەوە كە هەمو رێكارێك لەوبارەیەوە بە راوێژ لەگەڵ یەكێتی زانایانی ئائینی ئیسلام و وەزارەتی ئەوقاف دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندرووستی، بەڵام هەندێ دەزگای میدیایی قسەكانیان بەشێوەیەكی هەڵە لێكداوەتەوە.
ئەوەش هاتووە، "دووپاتی دەكەینەوە كە جەژنی قوربان جەژنێكی پیرۆزی موسڵمانانە وبۆنەیەكی فەرمییە لە هەرێمی كوردستان، هەموو ساڵێك بە بەرزی ڕادەگیرێت و دەرفەتێكیشە بۆ كاری خێر و خێرخوازی و دەبەشكردنی قوربانی، هەر رێكارێكیش كە حكوومەتی هەرێم بیگرێتەبەر تەنها بۆ رەچاوكردنی رێنماییە تەندرووستییەكان دەبێت".
٢١ی تەممووز رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاندبوو " لەبەرئەوەی ئەمساڵ حاجیمان، نیە جەژنی قوربان ناكەین".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە