هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی ١٨ %ی دەنگەکانی هەڵبژاردن پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی ١٨ %ی دەنگەکانی هەڵبژاردن پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد      ...    هادی عامری سەرۆکی هاوپەیانی فەتح سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی ١٨ %ی دەنگەکانی هەڵبژاردن پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، ڕەتکردنەوەی ١٨%ی دەنگی وێستگەکانی دەنگدان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گۆڕانکاری ڕیشەیی درووست دەکات.
هادی عامری لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ حەسەن تۆران سەرۆکی بەرەی تورکمانی ڕایگەیاند : "سەرپێچی‌ و خراپ ئیدارەدانی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمیسیۆنەوە، کاریگەری لەسەر پشێوی سیاسی لەعێراق هەبوە".
ئاماژەی بەوەشداوە، دەنگی ٦ هەزار وێستگە لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە ڕەتکراوەتەوە، هاوکات چوار هەزار وێستگەی دیکەش بەهۆی هەبوونی پەنجەمۆری دووبارە دەنگەکانیان ڕەتکراوەتەوە، ئەوەش بەواتای ڕەتکردنەوەی دەنگی ١٠ هەزار وێستگەیە.
بە ووتەی هادی عامری، ڕەتکردنەوەی ١٨%ی دەنگی وێستگەکانی دەنگدان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گۆڕانکاری ڕیشەیی‌ و گەورە درووستدەکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە