پەیامی کورد ... پشتیوانی نیکی هیلی لە ڕێبازی تووندی ترامپ بەرامبەر ئێران
نیکی هیلی، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی لە بڕیاری تووندی دۆناڵد ترامپ بەرامبەر کۆماری ئیسلامی كرد و جەختی کردەوە كە لە پێناو ووڵاتەکەماندا دەبێ پشتیوانی دۆناڵد ترامپ بکەین.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەڵەی حکوومەتی ئۆباما و بایدن لە هەڵگرتنی گەمارۆکان، زیادی کرد: ئەم جۆرە ڕێوشوێنانە چالاکییە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی لەوان پیتاندنی یۆرانیۆمی زیاتر کرد.
لە بەشێکی دیکەدا نیکی هێلی بە وەبیرهێنانەوەی ترسی کۆماری ئیسلامی لە دۆناڵد ترامپ، ڕایگەیاند کە حکوومەتی خامنەیی لەو کاتەدا "زۆر لاواز بووە بۆ دەستپێکردنی شەڕ".
باڵیۆزی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها بەرگری لە هەڵوێستەکانی دۆناڵد ترامپ لە دژی ڕووسیا و چین کرد و داوای پشتیوانی تەواوی دۆناڵد ترامپ ی کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە