سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق کرد

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق کرد

دووشەممە 9/9، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نەسیر مەمەدۆڤ، باڵیۆزی کۆماری ئازەربایجان لە عێراق کرد.

باڵیۆزی ئازەربایجان، سڵاو و ڕێزی سەرۆک کۆماری ئازەربایجانی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و بانگهێشتی لووتکەی جیهانی کەش وهەوا (COP29)ی کرد، کە بڕیاڕە لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ، لە باکووی پایتەختی ئازەربایجان ببەسترێت.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرا و هەنگاوەکانی کردنەوەی کونسوولخانەی گشتی ئەو ووڵاتە و دەستپێکردنەوەی گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆی نێوان باکۆ و هەولێر تاووتوێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان دووپاتکردەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە