مەسروور بارزانی جەخت لە سەر وزەی پاک دەکاتەوە

مەسروور بارزانی جەخت لە سەر وزەی پاک دەکاتەوە

پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی جەخت لە سەر وزەی پاک دەکاتەوە

 

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان روودەكاتە سەرچاوەی پاكتر و هەرزانتری وزە بۆ كوردستان.

 

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە تویتێكدا رایگەیاندووە، هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان دەكات بۆ داهاتوو، بەڕووی وزەی پاكتر و هەرزانتر بۆ كوردستان، وزەی پاك، دەكرێت ببێتە سێكتەرێكی گەورە لە گەشەسەندنی ئابوورییەكەمان.

 

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەسەرچاوەی بەرهەمهێنانی كارەبا كردووە بەم شێوەیە (گازی سروشتی: 76٪، نەوتی رەش 13٪، كارۆئاو 7٪، دیزڵ 4٪).

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە