پەیامی کورد... ئەردۆغان: شاری مەڕەش زۆرترین زیانی بەركەوتووە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ بەسەركردنەوەی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەكان گەیشتە شاری مەڕەشی باكووری كوردستان و ڕایگەیاند شاری مەڕەش زۆرترین زیانی بەركەوتووە .
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە گوتارێكدا لە مەڕەش ئاماژەی بەوەدا: هاووڵاتیانی لێقەوماو و بوومەلەرزە لێدراو دەتوانن بچنە شارەكانی ئالانیا، ئەنتالیا و مێرسین لەباشووری توركیا لەوێ نیشتەجێببن، چونكە ڕێككەوتن لەگەڵ خاوەنی هۆتێل و مۆتێلی شارەكان كراوە لێقەوماوان لەوێ بمێننەوە، خواردن و خواردنەوەش بۆ لێقەوماوان دابیندەكەن.
باسی لەوەشكرد: ڕێگانادەین هیچ كەس و خێزانێك بێ شوێنی نیشتەجێبوون بمێنێتەوە، لە تەواوی شارەكان ناوەندی تایبەت كراونەتەوە، هاوكاری هاووڵاتیان دەكەن.
ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ ڕۆژی هاوكارییە، ڕۆژی پێكەوەییە، هەموو چووینە باری نائاساییەوە، زیانەكان بخەمڵێنین، لە داراییەوە بوودجەمان دابینكردووە، هاوكاری هاووڵاتیان دەكەین، بۆ هەر خێزانێك هاوكاری دابیندەكەین.
ڕوونیشی كردەوە: ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە 8.574 كەس و بریندارانیش 49 هەزار كەسی تێپەڕكردووە.
لەكۆتایشدا ووتی: میللەتی ئێمە میلەتێكی ئارامگر و خۆڕاگرە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە