كۆنسوڵی بەریتانیا: بەرنامەیەكی چڕمان هەیە بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان

كۆنسوڵی بەریتانیا: بەرنامەیەكی چڕمان هەیە بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان

پەیامی کورد … كۆنسوڵی بەریتانیا: بەرنامەیەكی چڕمان هەیە بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان

كۆنسوڵی نوێی بەریتانیا بەردەوامیی پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت و جەختیش دەكاتەوە، پلان و بەرنامەیەكی چڕی بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە. 

 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە دەیڤد هەنت كۆنسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.

 لە دیدارەكەدا نێچیرڤان بارزانی پیرۆزباییی دەستبەكاربوونی لێكرد و هەموو پشتگیرییەكیشی بۆ سەرخستنی كار و ئەركەكانی نیشان دا. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان هەردوولا جەختیان لەسەر برەودان بە پەیوەندیی دووقۆڵی و فراوانكردنی بوارەكانی هاریكاریی و هاوبەشیی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی یەكگرتوو كردەوە.

 كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانی راگەیاندووە كە پلان و بەرنامەیەكی چڕی بۆ برەودان بە پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە و لەگەڵ تیمەكەی كاری لەسەر دەكات.

 دەیڤد هەنت كۆنسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان هەروەها پابەندیی وڵاتەكەی بە بەردەوامیی پشتگیری و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و عێراق دووپاتكردەوە و ستایشی هاریكاری و هەماهەنگیی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا كرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە