وەزارەتی تەندرووستی هەرێم ١٧١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

وەزارەتی تەندرووستی هەرێم ١٧١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

پەیامی کورد     ...   وەزارەتی تەندرووستی هەرێم ١٧١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند


وەزارەتی تەندرووستی حكوومەتی هەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٧١ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراون و دوو تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەێندراوەكەی وەزارەتی تەندرووستی، ١٠٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون و دوو گیان لەدەستدان لە سلێمانی، ٦٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون لە هەولێر، چوار حاڵەت لە راپەڕین و دوو حاڵەتیش لە دهۆك تۆماركراون.
تا ئێستا هەزار و ٦٣٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراون، لەو ژمارەیە ٣٠ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٤٦ كەسیش چاكبوونەتەوە و هەزار و ٦١ كەسیش لە ژێر چاودێری پزیشكیشدان.

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری
ژمارە (١٠٦)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین
تاوەكو ئەمڕۆ (١٣٧٠٦) هاووڵاتی "ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان" كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (١٥٥٢) هاووڵاتی لە (٣٥) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢٥٣) لە هەولێر، (٢٦) لە سلێمانی، (١٢٧٣) لە دهۆك. وە (١٢١٥٤) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (١١٧) هاووڵاتی بوو.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا: (٢٤٦٦) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (١٢١٩) هەولێر، (٧٥٨) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆك، (١٠) هەڵەبجە، (٧٩) راپەڕین. (كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٩٤٨٤٥) پشكنین بووە)

3. دەرەنجامی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو: (٢) گیان لەدەستدان، (١٧١) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

• پارێزگای هەولێر (٦٠) پۆزەتیڤ: (٤٦) پیاو و (٩) ئافرەت و (٥) منداڵ، سی و سێ بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و بیست و حەفت تووشبوو نیشانەیان هەیە، بیست و دوو تووشبوو دانیشتووی شاری هەولێرن لە گەڕەكەكانی (٥ی حەسارۆك، نەسیج، نەورۆز، گوڵان، هەڤاڵان، ماردین، بەهاری نوێ، كارێزان، بەختیاری، ئازادی، پاركی منارە، فەرمانبەران، ئیمپایەر، ناحیەی دارەتوو)، بیست و شەش تووشبوو دانیشتووی قەزای كۆیەن لە گەڕەكەكانی(چوارچرا، فیدڕالی، كەكۆن، بایزاغا، راپەڕین، یٔازادی، دڵدار)، یازدە تووشبوو دانیشتووێ قەزای چۆمان، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی هەریر.

• پارێزگای سلێمانی (١٠٤) پۆزەتیڤ و (٢) گیان لەدەستدان:

شاری سلێمانی (١٠٠) پۆزەتیڤ و (٢) گیان لە دەستدان: (٤٧) پیاو و (٢٩) ئافرەت و (٢١) منداڵ و (٢) كوڕ و كچێكی گەنج، پەنجا و سێ تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و چل و حەفت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە، دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، چوار تووشبوو دانێشتووی ناحیەی بازیان، حەفت تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوێن، هەشتاو و حەفت تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

ئیدارەی راپەڕین (٤) پۆزەتیڤ: (٢) پیاو و (٢) منداڵ، دوو تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەیان هەیە، دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای ڕانیە و دوو تووشبوو دانیشتووی قەڵادزێن.

• پارێزگای دهۆك (٢) پۆزەتیڤ: (٢) پیاو تەمەنیان ٤٦ و ٤٢ ساڵ، ھەردوو تووشبوو نیشانەیان هەیە، یەك تووشبوو دانیشتووی گوندی ختارە، یەك تووشبوو دانێشتووی شاری دھۆك.

• پارێزگای هەڵەبجە (٥) پۆزەتیڤ: (٢) پیاو و (٢) ئافرەت و منداڵێك، سێ تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە، سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی كیمیاباران، یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی كانی عاشقان، یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی مەرزەبۆتۆ.

4. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (١٦٣٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٣٠) مردن هەیە و (٥٤٦) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا (١٠٦١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
١٠ حوزەیران ٢٠٢٠

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە