پەیامی کورد ... ئەمریکا گەمارۆی نوێی بە سەر ئێراندا سەپاند
ئەمریکا دوو دادوەر و چەند ناوەندی دادوەرییحکوومەتی ئێرانی بەهۆی پێشێلکردنی مافی مرۆیی لە ئێراندا خستە لیستی گەمارۆکانەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ئەیلوول، چەندین کەسایەتی حەقیقی و یاسایی ئێرانی بەهۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و یەک لەوانە سەپاندنی حوکمی سێدارە لەلایەن ئەمریکاوە گەمارۆیان خرایە سەر.
وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا سەید "مەحموود ساداتی" دادوەری دادگای شۆڕشی شیراز و "محەممەد سوڵتانی" دادوەری دادگای شۆڕشی "مەشەهەد"ی خستووەتە لیستەی گەمارۆکانەوە.
هەروەها بەندیخانە عادڵئاباد لە شیراز، لقی یەکی دادگای شۆڕشی شیراز، بەندیخانەی ئورمیە و زیندانی وەکیلئاباد خراونەتەوە لیستەی گەمارۆکانەوە.
"ئێلیوت ئابرامز" وتوویەتی دادگاکان لە ئێراندا تەنیا کەرەستەیەکن بۆ ئەوەیکە دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران بپارێزن و ئازادیخوازان بخەنە بەندیخانە و ئێعدامیان بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە