دەمیرتاش بە تۆمەتێکی دیکە سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

دەمیرتاش بە تۆمەتێکی دیکە سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

پەیامی کورد … دەمیرتاش بە تۆمەتێکی دیکە سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

 

دەمیرتاش بە تۆمەتێکی دیکە دادگایی کرا و زیاتر لە دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا؛ 

 بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لە دادوەری دۆسییەکانی دژەتیرۆر، سزای زیاتر لە دووساڵ زیندانی کردن بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش سەپێندرا.

 

ڕۆژی هەینی ٢٨ی ئایار،  لە ٢٢یەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە بە ئامادەبوونی پارێزەرانی، پڕۆسەی دادگایی کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش لەسەر دۆسیەی هەڕەشەکردن لە دادوەری دۆسییەکانی دژەتیرۆر، بەڕێوەچوو.

 

دادگا حوکمی دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی کردنی بەسەر دەمیرتاش سەپاند.

 

دەمیرتاش لە دانیشتنەکەدا بەشێوەی ئۆنڵاین بەشداربوو و ڕایگەیاند، "داواکاری گشتیی  ئەنقەرە، سێ هەزار و ٥٠٠ لاپەڕە تۆمەتنامەی پێشکەش کردووە، بەڵام تەنانەت یەک بەڵگەی بەرجەستەکراو،  دژی من تۆمارنەکراوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە