پەیامی کورد... ئەمریكا: سەرەخۆی ئاڕاستەی گەلی كورد و فەرەنسا دەكەین
ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەسەر هێرشەكەی شاری پاریس هاتە دەنگ كە بەهۆیوە 3 كورد كوژران و 3ی دیكە بریندار بوون و سەرەخۆشی ئاڕاستەی گەلی كورد و فەرەنسا دەكات.
ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەبارەت بە هێرشەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، هاوسۆزی خۆیان بۆ قوربانیانی هێرشەكەی سەر ناوەندێكی رۆشنبیری كوردی لە شاری پاریس پیشان دەدەن، لەم رۆژە خەمناكەدا بیر و هۆشیان لەگەڵ جالیەی كوردی و گەلی فەرەنسایە.
هەر سەبارەت بە هێرشەكە، ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرنسا وتویەتی، كوردانی فەرەنسا بوونە ئامانجی هێرشێكی قێزەون لەناوەڕاستی پاریس، هەروەها ئۆلاف شۆڵتز راوێژكاری ئەڵمانی باسی لەوە كردووە، هێرشەكە كارێكی ترسناكە پاریس و فەرەنسای هەژاند، هاوسۆزن لەگەڵ قوربانیەكان و خێزانەكانیان.
لە ناوەڕاستی شاری پاریس هێرش كرایە سەر ناوەندی رۆشنبیری ئەحمەد كایا و بەهۆیەوە 3 كەس كوژران كە كوردن و 3 كەسی دیكە بریندار بوون، بەپێی زانیاریەكانی میدیا فەرەنسییەكان، هێرشەكە لەلایەن كەسێكی فەرەنسی تەمەن 69 ساڵانەوە ئەنجام دراوە، بەڵام كوردانی پاریس دەسەڵاتدارانی توركیا بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار دەكەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە